Status             Fa   Ar   Tu   Ku   En   De   Sv   It   Fr   Sp  

جارێکی تریش سەبارەت بە شورا

لەنوینەکەی پێشودا ("سەبارەت بە کێشە پەیوەندیدارەکان بە باسی شوراو سەندیکا") و بەشوینیدا لە کۆبونەوەی لیژنەی نوسەرانی ناوەندی سەرخەتی ئەوهۆکارانەی کەلەبارەی لەپێشترین بیرۆکەی شوراو کۆبونەوەی گشتیدا (لەبەراورد لەگەڵ جوڵانەوەی یەکێتیەکان) دا پێشکەشم کرد، یەکێک لە کەموکوڕیەکانی باسەکە، لەلایەن هاورێیانەوە دڵنیا کرامەوە. ئەوە بوو کە بیرۆکەی شوراو کۆبونەوەی گشتی، لە بەراورد بە بیرۆکەی یەکێتیەکاندا کە چەمکێکی ناسراو و ئەزمون کراوە. بەتابەتی لە ڕوی چالاکیەکانیەوە لە ئەندازەیەکی سەرتاسەریدا هێشتا بێ ئەزمون و نەناسراوە. "کۆبونەوەی گشتی ناتوانێت شتێکی زیاتر بێت جگە لە ڕێکخراوێکی جەماوەری ناوخۆیی". بڕیار لەسەر ئەوەدرا کە تا لە درێژەی باسەکانماندا، لایەنگرانی بیرۆکەی شورا ئاسۆی سەرتاسەی پیشنیارەکەی خۆمان پێشکەش بکەین. چۆن دەتوانین بزوتنەوەی شورایی، پشت بەستو بە بیرۆکەی کۆبونەوەی گشتیەکان، لە ئاستی سەرتاسەریدا بەرجەستە بکەین و تا چ ڕادەیەک بیرۆکەیەکی لەو شێوە دەتوانرێت ئەنجام بدرێت.

ئەم نوسینە پێکهاتوە لە سەرخەتی وەڵامی ئێمە بەم پرسیارانە. سەرەتا وێنایەک لەسەر بونیادی سەرتاسەری بزوتنەوەی شورایی جێگە مەبەستی خۆمان ئەخەینە بەردەست وپاشان پەیوەندی ئەم لیکدانەوەو هەڵبژاردەکە لەگەڵ واقیعیەتی ئیستای بزوتنەوەی کرێکاری ئێراندا باس بکەین.

شوراکان وەک ئەڵتەرناتیڤیک لە ڕێکخراوکردنی سەرتاسەری کرێکاریدا

۱- جیاوازی لەگەڵ یەکیتیەکاندا، کە بنەماکەیان ڕێکخراوکردنی پێشەیی یا بەشەکان پێکدەهێنێت، ڕێکخراوی سەرتاسەری شورایی پشتبەستوە بە پێکەوە گرێدان و یەکێتی کارکردنی شورایی کارگەو کارخانەکان لە جوغرافیایەکی ئابوری وبەڕێوەبەری دیاریکراودا. شوراکانی ڕۆژهەڵات و شوراکانی گەیلان، نمونەگەلێکیان لەم جۆرە ڕیکخراو بونە کارگەییانەی شوراکانیان بەدەستەوە داوە. ئەمە بەومانایە کەپایەیی ترین خانەی بزوتنەوەی سەرتاسەری شورایی، هەروەها خۆی شورایەکی بەتەوای مانایە. بەدەربڕینێکی تر ڕێکخراوی سەرتاسەری شوراکان، لە کۆتاییدا شتێک نیە جگەلە هەرەمێکی ڕێکخراوەیی پێکهاتوو لە شوراکان. سەبارەت بە چۆنیەتی دامەزراندنی ئەم هەرەمە ڕێکخراوەیی وتایبەت مەندیەکانی دەتوانێت چەق بەستو نەبێت. مەسەلەی بنەڕەتی تێگەیشتە ئەم مەسەلەیە کە بەوجۆرە یەکەی بنەڕەتی شورا وەکو دیاردەیەکی جێگە متمانە بناسرێت، ئەوکاتە دامەزراندنی ڕێکخراوێکی سەرتاسەری شورایی، کەبتوانێت نوێنەرایەتی تەواوی کریکاران بکات، مەحاڵ نیە، لە ڕەوتی خەباتی کرێکاریدا، تابەتمەندی ئابوری، سیاسی کلتوری کۆمەڵگە و فاکتەری جۆراوجۆری تر تایبەتمەندیە کردەییەکانی هەرەمی شوراکان، شێوەی پەیوەندی هەر شورایەک بە گشت ڕێکخراوی سەرتاسەریەوە، ڕێساکانی ئەم یەکێتیە سەرتاسەریە و هتد دیاری دەکات. ئەوەی کە ئێمە لێرەدا پیشنیاری دەکەین، ئەلگۆیەکی شێوازیکی تەجریدی، بەڵام لەڕوی بابەتیەوە قابیلی دروستکردنە، بۆڕیکخراوکردنی سەرتاسەری شوراکانە.

٢- شورای پایەیی هەمان کۆبونەوەی گشتی ڕێکخراوە. حزبی ئێمە بەم بیرۆکەیە ئاشنایەو پێویست بە ڕونکردنەوە ناکات. دەکرێت چەند خالێک بۆ ڕونکردنەوەی بابەتەکە زیادبکەین:

    ئەلف: وەک باوە پێوانەکانی چەندایەتی (ژمارەی ئەندامانی یەکەیەک کە شورای تێدا پێکدەهێنرێت وهتد) کارلێکراوی هۆکاری فیزیکی وسیاسی جیاوازە. کارگەیەکی ٢٠٠٠٠ کەسی ناتوانێت شورایەکی سەرەکی (کۆبونەوەیەکی گشتی) هەبێت. بەشێوەی واقیعیش کارگەیەکی لەو شێوەیە لە ڕوی سیاسیشەوە بەهای کارگەیەکی ٥٠ نەفەری نیە. ئەمە ئاڵۆزیەک لە پێشنیاری شوراییدا دروست ناکات. هەرلەو کاتەی کە کارگەی جێگا مەبەست ئەتوانێت شورایەکی هەبێت، ئەو شورایە دەتوانێت شورای نوێنەرانی کۆبونەوەی گشتی بەشەکانی تر بێت. ئەم شورایە ئەتوانێت٤٠ جار زیاتر ژمارەی ئەونوێنەرانەی کە کارگەی ٥٠ نەفەری بۆ ئۆرگانی باڵای دەنێرێت، نوێنەر بنێرێت وهتد. باسی شورای پشت بەستوو بەکۆبونەوەی گشتی لەچارەسەری ئەو کێشانەدا ڕوبەڕوی دژواری نابێتەوە.

    ب- کۆبونەوەی گشتی ڕیکخراو بەمانای کۆبونەوەی گشتی بەردەوام کار نیە. کۆبونەوەی گشتی، شورا سەرچاوەی دەسەڵاتیەتی. بەڵام ڕێکخستنی ئیداری شورا لە دەسەڵاتدارانێک پێک دەهێنرێت کە لەلایەن کۆبونەوەی گشتیەوە هەڵدەبژێردرێن. لە پرۆژە پێشنیارکراوەکەی ئێمەدا، هەموو بەرپرسەکانی کۆمیتەیەکی جێبەجێکردنی شورا، کەلەماوەی دوو دانیشتندا کارە پەیوەندیدارەکان بەشورا چارو بڕ بکەن ئیدارەی کۆبونەوەکانی شورا بکەن وڕاپۆرتەکەی بدەنەوە بە کۆبونەوەی گشتی، کورتی دەکەینەوە. بەوهۆیەوە شورای سەرەکی ڕێکخراوێکە کە بڕیاری تێدا ئەدرێت، سیاسەتی تێدا دائەڕێژرێت وجێبەجێ ئەکرێت ئەتوانرێت وەک هەر ڕێکخراوێکی تر بەشێوەیەکی پێکەوە بەستراو بەردەوام ڕێکخراو بێت. کۆمیتەی جێبەجێ کاری شورای کارگەیەک، هاوتای ئیداری بەرپرسانی یەکێتیەکە لە کەرگەیەکدا.

    ج- تایبەتمەندی بنەمایی شورای بنەڕەتی، بەکاربردنی دیموکراسی ڕاستەوخۆیە. یەکێک لە جیاوازیە بنەڕەتیەکانی بزوتنەوەی شورایی لەگەڵ بزوتنەوەی یەکێتیەکاندا بونی ئەم دیموکراسیە ڕاستەوخۆیەیە لە ئاستی جیاوازدا و هەرئەمەشە کە ئەو لەو لادانانە بیرۆکراتیانەی کە یەکێتیەکان ڕوبەڕوی دەبنەوە دەپارێزیت.

٣- لەئاستی سەروتریدا لە کارخانەکاندا، شورای نوێنەرانی شوراکانمان هەیە (لەکردەوەدا دەتوانێت ناوی بنرێت ناوەندی شوراکانی فڵان ناوچە و هتد یا هەر شتێکی تر، باسەکە لەسەر ناوەرۆکی واقیعی ئەو شورای باڵاترەیە) ئەم شورایە خۆیشی کۆبونەوەیکی گشتی پێکهاتوە لە نوینەرانی شورابنەڕەتیەکان، بەتایبەتمەندی کۆبونەوەی گشتیە بنەڕەتیەکانەوەیە. ئەم شورایەش کۆمیتەی جێبەجێ کار وکارگێڕانی ئیداری"بەردەوام" (لە جیاوازی لەگەڵ کۆبونەوەی گشتیدا کە دانیشتنەکانی هەر چەند کاتجارێک هەیانە) خۆت هەڵیدەبژێریت. پەسەندکراوەکانی شورای باڵاتر بۆ شورای خوارتر پێوستە جێبەجێ بکرێت. لەڕاستیدا شورای باڵاتر، نوێنەرانی کرێکاران لە زۆرێک لە مەسەلەکاندا بۆ ئەوان دەگوازرێتەوە و لە ناوچەی دەسەڵاتەکانی شورای بنەڕەتیدا دەکوژێتەوە. (بەدڵنیایی لەکاتی نمونەیی- واڵای بارودۆخی واقیعیدا تەواوی یاسای تێکۆشان و کێشمەکیشی نێوان هێزە واقیعیەکانیش لێرەدا حوکم دەکەن) و لەبەر ئەوە لەگەڵ پێناسەو جیاکردنەوەی دەسەلاتەکانی هەر شورایەک، لانی کەم لەسەر کاغەز، ناوچەی هێزدا بڕیاری هەر یەکەیان ئاشکرا دەبێت.

نوێنەرانی شورای باڵا، لە کۆبونەوەی گشتی شورای خوارەوەدا هەڵدەبژێردرێن و لەلایەن هەمان ئۆرگانەوە جێگەی بانگکردن و گۆڕینن. شورای باڵاش بە نۆرەی خۆی نوێنەرانێک بۆ شورای باڵاتر هەڵدەبژێرێت. مافی لەکارلابردن و دانانی شورای خوارتر تەنها لە بازنەیەکدا بونی هەیە) واتە ئەگەر نوێنەری کارگەی A لە شورای ناوچەی B بەنوێنەرایەتی ئەم شورایە لە شورای پارێزگایCهەڵبژێردرا، ئیتر کارگە A مافی بانگهێشت کردنی ئەوی نیە، بەڵکو ئەمە لە چوارچێوەی مافەکانی شورای B دایە (شورای ناوچەیی لەگەڵ هەڵبژاردنی نوینەرانی پێشوو بۆ شوراکانی دوو قوناخی سەروتردا، ئەبێت شوینی ئەوانە بگۆڕێت. لەکاتی لەکارلابردنی ئەمجۆرە نوێنەرانە، ئەوان یەکسەر دەگەڕێنەوە بۆ ئەو شورایەی کە هێشتا باوەڕنامەکانیان قبوڵ دەکرێت). بۆ دوو قۆناغی خوارتر. لە نمونەکانی سەرەوە، کەسێک کە لە B بۆ C هەڵبژێردراوە- ولە B دا لەلایەن A وە گویزراوەتەوە- لەگەڵ لەکارلابردنی لەلایەن B بۆ کۆبونەوەی گشتی A دەگەڕێتەوە.)

٤- ئەم زنجیرە پلەوپایەی شوراکان وشورای نوینەرایەتی تا هەر چەندێک کە پێویست بکات فراوان دەبێتەوە. لەوانەیە سەرەتا نوێنەرانی شورای چەندین کارگەی بچوک لە شورایەکی گەورەدا کۆبننەوە و پاشان تەنها یەک نوێنەر، هاوتای نوێنەری ڕاستەوخۆی کارگەیەکی گەورە، بنیرن بۆ شورای ناوچەیی. ئەمە بەشێکە لە قەرار ومەدار وڕێکەوتنی شوراکان خۆیان وبەشیکە لە هەرجۆرە ڕێکخراوکردنیکی کرێکاران وئاڵۆزیەک لە کارەکاندا دروست ناکات. لەم تۆڕەدا، هەرچۆن بێت، هەرەمیک لە شوراکان وبەرەوڕوبونەوە و پێکەوەبەستراوەکانی، هەرەمێک لە کۆمیتە جێبەجێکارەکانی شوراکان دروست دەبێت. تۆڕی کۆبونەوەگشتیەکان، تۆڕی بڕیاردەرو، سیاسەت داڕێژەرو"کۆمەڵێک" تۆڕی کۆمیتە جێبەجیکارەکان (بەرپرسانی سوپایی هەر کۆبونەوەیەکی گشتی) ڕێکخستنی ئیداری بزوتنەوەی شورایی سەرتاسەری پێکدەهێنن. لەسەروی ئەم هەرەمی شورایی سەرتاسەری و کۆمیتەی جێبەجێکاری شورای سەرتاسەریەدا دەوستێت.

٥- سیستەمی شورایی هەبونی یەکێتیەکان و یەکێتی ئەوان لەم شورایانەدا یەکسەر لەناونابات. بۆ نمونە ئەتوانی وابیربکەیتەوە کە لە بەشێکی دیاریکراودا کە یەکێتی شێوازێکی گونجاوە بۆیان (کرێکارانی بیناسازی تەنیا، کرێکارانی خزمەتگوزاری ناوماڵ، شۆفێری بارهەڵگرە بچوکەکانی کۆگاکان و...) لەئاستێکی دیاریکراودا نوینەرانی خۆیان بنێرن بۆ شوراکانی نوێنەرایەتی وبە دەربڕینێکی تر پەیوەندی خۆیان بە ڕیکخراوی شورای سەرتاسەریەوە ڕاگەیەنن. لەم دۆخەدا مەرجێکی حەیاتی تر، پشت بەستنی ئەم ڕێکخراوانەیە بە کۆبونەوەی گشتی و دەنگدانی گشتی ئەنداامان و توانای دانان ولابردنیبەرپرسەکانیانە لەلایەن هەڵبژێرەرە ڕاستەوخۆکانیانەوە. سیستەمی شورایی هەروەها ئەو توانایەی هەیە کە چینی کرێکارو زەحمەتکیشانی تریش لە شوین و پێگەی کۆمەڵایەتی ترەوە بەخۆیانەوە پەیوەست بکەن. شورای "دیهاتەکان"و یان شورای سەربازان، دەتوانن لە ئاستی دیاریکراودا بەم بزوتنەوەیەوە پەیوەست ببن. (بزوتنەوەی هەرەوەزیە کرێکاریەکان وهتدیش دەتوانن شوێنی خویان لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم شەبەکەیەدا بدۆزنەوە). بەم ڕیزبەندیە سیستەمی شورایی توانای زۆر فراوانترەکان بۆ دامەزراندی یەکێتیەکی سیاسی فراوان لەناو چینی کرێکاردا دێنێتە ئاراوە کە مێژوییەن یەکێتیەکان ئارەزویان بەبووە یان لەتوانایاندا نەبووە.

هەر وەکو وتم پرۆژەی سەرتاسەری شوراکان (هەروەک پرۆژەیی سەرتاسەری یەکێتیەکان)، بەناچاری لەم قۆناغەدا پرۆژەیەکی تەجریدیە. ئەوەی کە جێگەی سەرنجی ئێمەیە جەختکردنەوەیە لەوەی کە بزوتنەوەی شورایی بەباشی توانای دەرکەوتنی وەکو ئەڵتەرناتیڤێکی سەرتاسەی لەگەڵ بنیاتی بەڕێوەبەریەکی بەردەوامی هەیە. تایبەتمەندی شورایی ئەم بزوتنەوەیە لەبنەڕەتدا لەخوارەوە بۆسەرەوە دەجێت. شورای بنەڕەتی جوڵانەوەی هەموو ڕیکخراوەکە دیاری دەکات. ئەگەر پێکهێنانی یەکێتیەکان لەکردەوەدا بەشیوەی ڕاکێشانی کرێکاران لە ڕوی مافی بێ ڕیکخراوی بە یەکێتیە لە پیشەوە پێناسەکراوەکانەوە ئەنجام ئەدرێت، ڕیکخراوی سەرتاسەی شوراکان بەرهەمی کاری هاوبەشی شوراکانە کە تەنانەت لەدەرەوەی شوراکانیش خۆیانەوەن. بزوتنەوەی شورایی تەنها وبەناوی بزوتنەوەی شوراییەوە دەتوانێت دروست ببێت و لەبەر ئەوە لە خوارەوە بۆسەرەوە دورس ئەبێت. (خاڵێکی بەهیزی لەم بارودۆخەی ئێمەدا هەر ئەمەیە).

بزوتنەوەی کۆبونەوە گشتیەکان، خاڵی دەستپێک و بناغەیی و واقیعی

لایەنگرانی بیرۆکەی سەندیکا لە دەرەوەی حزب دوچاری ناکۆکیەکی دیاریکراو بونەتەوە کە ناچاریکردون کە پەنا بۆ بیرۆکەی سەندیکای نهێنی بەرن. لەڕاستیدا لەبەرانبەر باسی شوراکانی پشت بەستوو بە کۆبونەوەی گشتیدا کە بیرۆکەی ئەنجومەنی دامەزراوە نهێنیەکانی سەندیکا بونی هەیە. بەم ڕیزبەندیە بەکردەوە شێوازی مەسەلەکە گۆڕانی بەسەردا هاتوە بڕیار بوو باسەکە لەسەر شێوازی ڕێکخراوی کرێکاران بێت، بەرگری کارانی سەندیکا ئێستا لە دۆخێکی باشدانین.

لەبەرانبەردا، پێشنیاری بزوتنەوەی شوراییدا ڕێگەچارەی واقیعی بۆ کێشەکە دەخاتەڕوو. ڕاستیەکانی ئەم دواییانەی تێکۆشانی کرێکاری جەختیان لەسەر ئەم هۆکارانە کردوەتەوە:

    ١- لەم قۆناغەدا کرێکاری ئێرانی بە ئاسانیەکی زۆر زیاترەوە توانای ڕێکخراوکردنی لە ئاستی ناوچەیی جوغرافیاییە تا ئاستی دەستەیی وپێشەییەکان (تەنانەت شورای ئیسلامی ڕژێم ناچار بووەجوغرافیا بکەنە بنەما)

    ٢- بینای ئیداری ئاڵۆز لە بەراورد لەگەڵ ئامرازەکانی (هاوشێوەی کۆبونەوەی گشتی) کە بتوانێت بە خێرایی ببێتە وەسیلەی کاری ڕاستەوخۆی کرێکاران. شانسێکی زۆر لاواز تریان هەیە بۆ سەرکەوتن. ئەمڕۆش بیرۆکەی کۆبونەوەی گشتی بۆ کرێکاران زۆر جێکەوتەیە و کۆبونەوەی گشتی دیاردەیەکی ناسراوە لەنێو کرێکاراندا.

    ٣- تەواوی هەواڵەکانی بزوتنەوەی کرێکاری ئاماژە بە ڕوبەڕوبونەوەی ڕێکخراوە زەرەکان دەکەن لەگەڵ کۆڕو و کۆبونەوە گشتیەکانی کرێکاراندایە. بەکردەوە لەبەرانبەر ڕێکخراوە زەردەکاندا. کریکاران کۆبونەوەی ناڕەزایەتی خۆیان، زۆرجار تەنانەت لەژێر ناوی کۆبونەوەی گشتیدا، ئەنجامداوە.

    ٤- زۆربەی حزبە سیاسیەکانی ئۆپۆزۆسیۆن (بانگەشەکارانی سۆشیالیزم) بیرۆکەی کۆبونەوەی گشتیان پەسەندکردوە.

    ٥- ئاستی تێکۆشانی ئێستای کریکارانی ئێران، ئاستی هەنگاوی سەرتاسەری نیەو تەنانەت لەباشترین دۆخی پیشڕەویدا هاوکات وهاوشێوەی ناوچەیی، لەڕێگەی کۆبونەوەی کارگەی- ناوچەکانەوەیەکانە. ڕابەری سەرتاسەری نیە، بابەتی خەبات (هاوچەشنی یاسای کارو بیمەی بێکاری) گشتیە. بەڵام ڕابەری ناوچەیی وبەگشتی لە ڕێگەی کۆبونەوەی ڕاستەوخۆی کرێکارانەوە ئەنجام ئەدرێت.

    ٦- دەرکەوتنی ڕابەرانی ناسراوی وڵات، لەدەرەوەی ڕەوتی ڕێکخراوە زەردەکان، لە ماوەیەکی کورتدا لەتوانادا نیە. ئەم ڕابەرانە یەکەم: لەو ماوەیەدا توانای خۆدەرخستنیان نیە. (دەست ڕاگەیشتن بە دەستگاڕاگەیاندنە بەکۆمەڵەکان، توانای قسەوباس لەدەرەوەی کارگەکان و سەرتاسەری، لایەنی وەستان لەلایەن دەوڵەتەوە هەموو کرێکاران لەگەڵ دەوڵەت) و دوهەم:بەخیرای سەرکوت دەکرێن. مەسەلەی ڕابەری ناوخۆیی یەکێک لە داتا کانی ئەمڕۆی بزوتنەوەی کرێکاریە کە لەهەر پێشنیارێکی ڕێکخراوەیی کرێکاریدا ئەبێت لەبەرچاو بگیرێت (بەبۆچونی من یەکێتی کرێکارانی دورست کردنی ئۆتۆمبێلدا بۆ نمونە ناتوانێت لەگەڵ لێژنەیەکی پێکهاتوو لە تەنها ئازەرباینجانی لە تەبرێز دروست بکەیت، یا لە ناسیۆناڵ، یا...)

هەموو ئەوانە، و زۆر فاکتەری تریش، ئاماژەن بۆ ئەوەی کە ڕێکخراوی سەرتاسەری کرێکاران ئەبێت لە ئەمڕۆ لەئاستی ناوخۆییەوە دەست پێبکات. لێرەبەداوە ئەم ڕێکخراوکردنە دەبێت جەماوەری- ئاشکرا بێت. هەموو ئەم فاکتەرانە ئاماژە بە شتێک دەکەن و ئەویش کۆبونەوەی گشتیە. ئەبێت ئێمە لایەنگری کۆبونەوە گشتیەکان بین وئەم بزوتنەوەیە، کە ئێستاش بە شێوەیەکی سەرەتاییدا هەیە، گەشەی پێبدەین، ڕێکخراوکردنی بزوتنەوەی کۆبونەوە گشتیەکان هەنگاوی یەکەم لە ڕێگەی دامەزراندنی جوڵانەوەیەکی سەرتاسەری.

بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی مانای چیە؟

ڕەنگە ئەم ڕونکردنەوەی خوارەوە مەسەلەکە بەرچاوتر بکات.

١- ئەمە ئاستیکە لە ڕیکخراوکردنی شورایی کە هێشتا تێیدا یەکەم، کرێکاران لە شورای بنەڕەتی زیاتر نەڕۆشتون. کۆبونەوەی نوێنەران ئێستا لە توانادانیە. دوهەم، کۆبونەوە گشتیەکان وەک شورای کارخانە نا، بەڵکو وەکو کۆبونەوەی گشتی و لە دەوری ئۆرگانی بەدیلی ڕێکخراوە زەردەکانی کارگەکاندا کاربکات و سێهەم، سەربەخۆ لە پەیوەندی کردەیی و هونەری کۆبونەوە گشتیەکان لەگەڵ یەکتردا، بیرۆکەی لێهاتوی کۆبونەوە گشتیەکان وەکو ئۆرگانی سەربەخۆ و جێ باوەڕی کرێکاران تاڕادەیەک بڵاوبوەتەوە وچوارهەم، پەیوەندیە بەراییەکان لە نیوان نوێنەرانی کۆبونەوە گشتیەکاندا لەگەڵ یەکتردا بۆ ڕاکێشانی هاوپشتی و بەدەستهێنانی زانیاری دەستی پێکردوە.

٢- بەفەرمی ناسینی شوێنی کۆبونەوەی گشتی لەلایەن دەوڵەتەوە. وەکو ئۆرگانی بڕیاردان، ئێستا لەبەرچاو نەگیراوە. مەسەلە بنەڕەتیەکە ئەوەیە کە ئەم کۆمەڵانە خۆیان وەک قسەکەری کرێکاران بناسێنن و لەبەرانبەر شورای ئیسلامیدا ڕابوەستێت. ئەم شوینی کۆبونەوانە ئەبێت هەرچی زیاتر لە قەڵەمڕە وبەڵێننامەی بەکۆمەڵ. چارەسەری ناکۆکی، ڕا دەربڕین سەبارەت بە پیشنیارەکانی دەوڵەت، چالاکبن. ڕەسمیەت وەرگرتن شوینی کۆبونەوەکان وەک دروشمێک لەلایەن ئەم بزوتنەوەیەوە خراوەتە ڕوو.

٣- ڕێکخراوبونی کۆبونەوە گشتیەکانیش ئێستانەبوەتە بنەما. کێشەی بنەڕەی پێکهێنانی ئەوانە لەبارودۆخی ڕوبەڕوبونەوە کرێکاران لەگەڵ دەوڵەت و خاوەنکاردایە. هەوڵدان بۆڕێکخستنی دامەزراندنی کۆبونەوەی (سەربەخۆ لە هەبونی ناڕەزایەتی ومانگرتن لە بەشەکەدا) کارێکە کە ئەبێت لەناوجەرگەی کۆبونەوەی گشتیەوە ببرێتە پێشەوە.

٤- خەباتی وشیارانە بۆ پێکەوەبەستنی کردەیی کۆبونەوەکان لەگەڵ یەکتر یش یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی هەبونی بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتیە، بەرێخستنی بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی واتە هەم دروستکردنی ئەم کۆبونەوانە لە کارگەکاندا وەک ڕابەریەکی ئەتەرناتیڤی ناوخۆیی، و هەم دامەزراندنی پەیوەندی نێوان کۆبونەوەکان بۆ دامەزراندنی جوڵانەوەیەکی فراوانتر، لەگەڵ ڕابەریە ناو چەیی و سەرتاسەی، بڕیارنامەوپەسەندکراوەکان و هتدیش. ئەوانە ەو کارانەیە کە کرێکارێکی چالاکی"بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی"لەدەستوری خۆیدا دابنێت.

٥- پەیوەندی بزوتنەوەی کۆبونەوە گشتیەکان بە بزوتنەوەی شوراییەوە ئەبێت جارێ مەسەلەیەکی کراوە بێت. ئەبێ لایەنگرانی یەکێتیەکان ئەم قۆناغە وەک قۆناغێک لەکاری یەکێتیەکان تێبگەن (کە ئێستا بەرنامەیەکی وایان نیە). ئەگەر وابوو، چەند باشترە. بەڵام تایبەتمەندیەکانی ئەم کۆبونەوانە ئەوان زۆر گونجاوتر دەکات بۆ گۆڕان بە بناغەی بزوتنەوەی شورایی. کاری دواتری ئێمە، پاش ئەوە سەردەمی خەبات لە تێپەڕاندنی قۆناغی خوارەوە دەبێت:

    ١- ڕێکخستنی کۆبونەوەکان، پێکهێنانی ئەنجومەنی جێبەجێ کار
    ٢- ناو لێنانیان بەشورا کرێکاریەکان
    ٣- بەڕەسمی ناسینیان لەلایەن (سەپاندنیان) بەسەر دەوڵەتدا. کەسایەتی حقوقی پێدان بە کۆبونەوەی گشتی
    ٤- دامەزراندنی ئۆرگانەکانی هاوکاری نیوان کۆبونەوەکاندا وەک بنەمای شورای نوێنەرا
    ٥- دامەزراندنی شورای نوێنەران لەئاستی ناوچەو لیجنە جێبەجێکارە پەیوەندیدارەکاندا.
    ٦- پێکهێنانی فراکسیۆنە کۆمۆنیستیە (نهێنی وڕانەگەنراو)ەکان لەناوخۆی کۆبونەوەکاندا، وەستانی ئاژیتاتۆرە حزبیەکان لە سەر کۆبونەوە گشتیەکان وهتد.
    ٧- هەبونی بڵاوکراوە. پەسەندکراوەکان و هتد بە ناوی شوراکان و یا شورای نوێنەران
    ٨- بڵاوکردنەوەی دەسەڵاتی تۆڕی شوراکان لە کاروباری کرێکاری و بڕیاری بەکۆمەڵدا.

وەک دروشمی تەبلیغاتی و دەربڕینی بنەڕەتی لەم قوناغەدا ئەبێت ئەمانە بڵێین"بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی"، "ڕیکخراو بونی کۆبونەوەی گشتی"، "نا بۆ شورای ئیسلامی". کۆبونەوەی گشتی کرێکاران"، پێکهێنانی لیژنەی جێبەجێ کاری کۆبونەوە گشتیەکان". کۆبونەوەی گشتی ڕێکخراو شورای واقیعی کارگەیە"، سیاسەتی ئێمە گەشەدانە بە بزوتنەوەی کۆبونەوە گشتیەکانی کرێکان"، کۆبونەوەی گشتی دەربڕی ئیرادەی ڕاستەوخۆی کرێکارانە"، ئەبێت کۆبونەوە گشتیەکانی کرێکاران پێک گەیشتن وپەیوەندی ئەنجام بدەن"، "تەنها کۆبونەوە گشتیەکانی کرێکاران و نوێنەرەکانیان مافی گرێدانی بڕیاریان لەلایەن کرێکارانەوە هەیە"، و هتد. لە وشەیەکدا زمانی تەبلیغاتێک کە کۆبونەوەی گشتی نەک وەکو دیاردەیەکی بێلایەن، بەڵکو وەک بزوتنەوەیەکی کرێکاری بۆ دروست کردنی ئۆرگانەکانی بڕیاردان جەماوەری کرێکاری بەرجەستە بکات.

کۆتایی: دوبارەکردنەوەی هەندێک بەڵگەکان

پێشنیاری بزوتنەوەی شورای پیشنیاری داهێنانێکی تازە نیە، هەمان پرۆسە بەکردەوە لە بزوتنەوەی شورایی لە ڕوسیادا بەڕێوەچوە. بزوتنەوەی شوراییو (کۆمیتەی کارگەکانی) کرێکاران خۆی جۆرێکە لە ڕێکخراکردنی کرێکاران کە بۆ روڕوبونەوە (نەک لەدرێژەی) بزوتنەوەی یەکێتیە کرێکاریەکاندا دروست بووە و بونی هەبووە. بێگومان ئەمە ڕاستیەکە کە ئێمە دەرکەوتنی ئاشکراو بەربڵاوی ئەم بزوتنەوەیەمان لە سەردەمی شۆڕشگێڕانەدا بینیوە. پرسیارێک کە دەبێت وەڵامی بدەینەوە ئەوەیە کە ئایا بزوتنەوەی شورایی چارەنوسێکی حەتمیە؟ئایا ئەمە تایبەتمەندی سەردەمی پەرشوبڵاویە لە پراکتی شوراکاندا سەرچاوەکەی لە خاسیەتێکەوەیە کە لەخویدایە یان ڕێگری و لاوازیەکە لە شێوازی ڕێکخراوەی ئەم بزوتنەوەدایە، یان هۆکاری ترە (کەتا بگات بە ئێرانی ئەمڕۆ- یا تەنانەت لەم سەردەمەی ئێستاشدا- بونی نەبێت یان بەپیچەوانەوە بێت) ڕێگر بون لەبەردەم کردنی بزوتنەوەی شورایی بە ئەڵتەرناتیڤێکی بێ کۆتایی بزوتنەوەی سەندیکالیستی. بەبێ ئەوەی بمانەوێت پیداگریمان هەبێت، ئەم دەربڕینەی دوهەم ئاراستەترە. بەردەوامی کاری یەکیتیەکان بەڵگەی لێهاتوی دەرونی زۆرتریان یان گونجاوی زیاتری ئەواندا نیە لەگەڵ تێکۆشانی کرێکاریدا بەڵکو سەرچاوەکەی لە هۆکارێکی دیاری کراوەوە وەرگرتوە کە ئەمڕۆ بەڕادەیەکی زۆر بابەتی بونی خۆی لەدەستداوە.

١- بزوتنەوەی نیقابی دەتوانێت مانەوەی لە سنورێکی تەسکی یاسایی بۆرژوازیدا دەستەبەر بکات. ئەمە تایبەتمەندێتیەکی نیقابەئەوەیە کە کاری ڕاستەو خۆی کریکاران کۆنترۆڵ بکات و بیکاتە ئاوەڕۆی بیرۆکراسی بۆرجوازیەوە (دەوڵەتی یەکێتیە شۆڕشگێڕەکان ئەوەندەی شوراکان کەم تەمەن بووە). لەبەر ئەوە بەشێکی دیاریکراو لە بۆرژوازی خۆیان خوازیاری بەردەوامی کاری یەکێتیەکانن (هەر ئەوبەشەی کەلە بارودۆخی شۆڕشگێڕانەدا بەفەرمی جاڕ بۆ دەسەڵات و ڕەسمیەتی یەکیەتیەکان ئەدات لەبەرانبەر هەر بزوتنەوەیەکی کاری ڕاستەوخۆی کرێکاریدا.

٢- بزوتنەوە یەکێتیەکان لەگەڵ ڕەوتێکی حزبی دەوڵەتی بۆرژوازیدا یەکی گرتوە. بەردەوامی کاری یەکێتیەکان ڕویەکی تری دراوی بەردەوامی کاری سۆسیال دیموکراسیە لە جیاوازی لەگەڵ کۆمۆنیزم وئانارکۆسەندیکالیزمدا. یەکیتی ئەڵتەرناتیڤی سۆسیال دیموکراسیە لە ڕێکخراوکردنی کرێکاراندا. کۆمۆنیستەکان دەتوانن (و لە زۆرحاڵەتدا کە کارێکی تریان لەدەست نایەت، ئەبێت) ئەم ئەڵتەرناتیڤە قبوڵ بکەن. بەڵام مێژووی بزوتنەوەی کرێکاری گەوایی ئەوە ئەدات کە شوراکان، وەکو ئۆرگانی کاری ڕاستەوخۆی کرێکاران- نەک تەنها لە کاری بەڕیوەبردنی کۆمەڵگەدا، بەڵکو لەهەر خەباتێکی ئابوری وخۆشگوزەرانیشدا- ئەڵتەرناتیڤی سەبەخۆی کۆمۆنیستەکانە.

٣- بەردەوامی یاسایەتی بۆرژوازی- گەشەی سەرمایەداری. توانای نیقابەکان لە کاری یاسایی ویا لە چوارچێوەی یاساییەکانی بۆرژوازیدا، لە کۆتاییدا بە پێداگری خۆیان ئەم یاسایە سنوردار ئەکرێت، جێگیری سیاسی بۆرژوازی هۆکارێک بوو بۆ دامەزراندنی یەکێتیەکان ناجێگری ئەو هۆکارێ بوون بۆ لاوازی ئەوان (لەبەرژەوەندی کاری سەربەخۆ ترو ڕاستەخۆ تری کرێکاران - هاوشێوەی کۆمیتەی کارگە وشوراکان)ەهەژانە ئابوریەکان وبەتایبەتی فریکۆنسی ئەزمە قوڵە ئابوریەکانیش هەمان دەور ئەگێڕن، تا ئەمڕۆ یەکێتیەکی کرێکاری کە توانی بێت لە نێو بێکاری ملیۆنی بەردەوامدا دەسەڵاتی خۆی بپاریزێت بونی نیە، یا بزوتنەوەی کرێکاری لەژێر دەستی یەکێتیەکاندا هاتوەتە دەرەوە و یەکێتی خۆی ڕوبەڕی لەناوچون و سستی کردوەتەوە. هەر ئەم واقیعیەتەی ئەمڕۆ ئەیەوێت بزوتنەوەی سەندیکایی لەسەر ئەو خاكانەی کە دایکی ئەم بزوتنەوەیەن توشی پاشەکشە دەکات، ئێستاش هەوڵی کرێکارانی ڕادیکاڵ و پیشڕەو بۆ دامەزراندنی ئەڵتەرناتیڤە کردەییەکانیان و شێوازی نوێی خەباتی لە پەناو یا تەنانەت لە ڕوبەڕو بونەوە لەگەڵ نقابەدا دەستی پیکردوە. ناجێگیری سیاسی داهاتوی ئێران و لەژێر پرسیاردا بونی مێژوی قانونیەتی بورژوازی لە ئێراندا (تەنانەت لە لوتکەی سەرکوتی ئاریا میهری)دا هۆکاری گرنگن لەگەشە نەکردنی یەکێەتیە کرێکاریەکاندا. ئەمە فاکتەرێکە کە ئێمەش ئەبێت لە ئاسۆیەکدا کە لەبەردەم کرێکاری ئەمڕۆی ئێرااندا دایدەنێین لەبەرچاو بێت.

٤- خەباتی بزوتنەوەییەکیەتیەکان (نیقابەکان) لە دژی ڕادیکالیزمی کرێکاری لە شێوازی تردا. بۆچی بزوتنەوەی شورای لێکچونی لەگەڵ یەکیەتیەکاندا نیە؟یەکێک لە هۆکارەسادەکانی ئەم دژایەتیە سیستماتیکەی رەوتی یەکێتیەکان لەگەڵ ڕێکخراوکردنی ئەڵتەرناتیڤی کرێکاریدایە. لە ئەمەریکا ئەم مەسەلەیە پێی کانگستەرەکانی (Gangster) ئاشکرا کردوە هەر لەناو ژینگەی کارەوە. لەبەریتانیاش هیچ ڕابەرێکی TUC نادۆزیتەوە هەتا لەم یان لەو قۆناغ لە چالاکیەکانیدا مانگرتنێکی نەوەستاندبێت وکۆمیتەی مانگترن و کۆمیتە کردەییەکانی بەناڕەسمی دانەنابێت. بزوتنەوەی یەکێتیەکان بەشێوەی یاسایی (واتە پەیوەندی بە پشتیوانی داوەریەوە هەیە)، بەشێوەیەکی ڕێکخراو مافی ئەندامیتی وەردەگرێت و بودجەی زەبەلاحی لەبەردەستدایە. بەشێکی گرنگی ئەم بودجەیە خەرجی فێرکردنی سونەتی یەکێتیەکان بۆ کرێکارانی چالاک و تەروجی هزری یەکێتیەکان دەبێت. (کە کارێکی باشەولەشوێنی خۆیدا). ئەوەی کە ئەمڕۆ لەهەر جێگایەک باسی خەباتی ئابوری و خۆشگوزەرانی کرێکاران بکرێت، "یەکیەتی"وا بەخەیاڵدا دێت کە ئاکامی هاتنەدەرەوە لە پەیوەستی دەرونی و تایبەتی بە یەکێتی خۆی نیە بۆ ئەم کارە، بەڵکو بەرهەمی پراکتیکی کۆمەڵایەتی دیاری کراوە کە یەکیک لەو ئەڵتەرناتیڤانەیە کە هەیە لە ڕێکخراوکردنی کرێکاراندا- لە ڕوبەڕو بونەوە لەگەڵ شێوازەکانی تردا کە بۆ بەرگری لە بزوتنەوەی کرێکاری پیشنیار کراوەو تەنانەت پێی گرتوە- لەسەر کورسی دانراوەو لە زەینێتی جەماوەری کرێکاردا لەخۆیەوە جێی گرتوە.

دەتوانیت هۆکاری زۆر بژمێریت سەبارەت بە ڕەونەقی یەکیتیەکان لەسەدەی بیستەمدا . ئەو هۆکارانەی کە ئەمڕۆ لەگەڵ کاڵبونەوەی خودی بزوتنەوەی یەکێتیەکاندا بونەتە مایەی پاشەکشە بۆ پێگەیەکی بێسەروسامان کێشکردوە. باسەکەی ئێمە ئەوەیە کە خەباتی ئابوری وخۆشگوزەرانی کرێکاران خۆی لەخۆیدا بە یەکێتیەکان ناناسریتەوە، بەڵکو دەتوانریت لە بزوتنەوەی کریکاری خۆیدا تێکۆشانی تر ببینێت. یەکیک لەوانە هەوڵدانە بەرەو ڕێکخراوکردنی بزوتنەوەی شورایی و کۆمیتەی کارگەکانە کە لەڕوی سونەتیەوە بە باڵی چەپی بزوتنەوەی کرێکاری دەناسرێنەوە.

مەنسور حیکمەت

- وەرگێڕانی لە فارسیەوە بۆ کوردی:کاوە عومەر


Kurdish translation: Kawa Omer
hekmat.public-archive.net #2440ku.html